483587789_9136175583159075_6825802299208072206_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە

Apr 15, 2025  |   كوردستان 

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

(پـیرۆزبێت بـەپارێزگابوونی هـەڵەبجە)

بەگەرمی پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی وەک پارێزگای هەڵەبجە ئەوەش بەرهەمی پێداگری و یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە پیرۆزە ، هیوادارین هەر بەو ڕۆحیەتی یەکگرتووییە بەردەوامبن بۆ بەدەستهێنانی قەرەبووی مادی و مەعنەوی بۆ خەڵکی برینداری هەڵەبجە و هەموو ئامانجە پیرۆزەکانی تر ، جارێکی تر پیرۆزبێت و سڵاوو درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .

پیرۆزبێت بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پیرۆزبێت یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان لە بەغدا .

بــێرون عــومەر فــەتاح