پەیامی پیرۆزبایی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی بەپارێزگابونی شاری هەڵەبجە .
Apr 15, 2025 | كوردستان
پیرۆزبێت بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
خەڵکی خۆڕاگرو زوڵملێکراوی هەڵەبجە
پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی تەواوی هاوڵاتیان و خەڵکی هەڵەبجە و سنورەکە دەکەین بەبۆنەی بەفەرمی ناساندنی وەک پارێزگای هەڵەبجە ، هەڵەبجە ناسنامە و سومبولی تاوانی کۆمەڵکوژی و ستەمە لە گەلی کورد ،کە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و بەچەکی قەدەغەکراوی کۆمەڵکوژی جیهانی هەزاران هاوڵاتی سڤیل تیایدا شەهید بوون و شارەکەش وێران کرا ، کە ئێستاو لەدوای دەیان ساڵ یەکەم هەنگاو و دەستپێک وەک ئاوڕدانەوە لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بڕیاری بەپارێزگابوونی بەفەرمی درا .
کە ئەوەش جێگای دڵخۆشی یەو پێشوازی لێدەکەین وە داواکارین حکومەتی عێراق هەوڵی قەرەبووی مادی و مەعنەوی هاوڵاتیان و کەس و کاری شەهیدانی هەڵەبجە بکاتەوە لەپای ئەو تاوانەی لەلایەن ڕژێمی پێشوی ڕوخاوەوە ئەنجام دراوە ،جارێکی تر پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین .هیوادارین بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەرەتای قەرەبوکردنەوەیەکی شایستە بێت بۆ خەڵکی هەڵەبجە لە سایەی یەکگرتویی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان لە بەغدا .
پیرۆزبێت
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٥/٤/١٤