پەیامی پیرۆزبایی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
Mar 30, 2025 | كوردستان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەموو موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەکەین،داواکارین خودای باڵادەست پەرستشەکانی ئەو مانگە پیرۆزەی قبوڵکردبێت و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بکاتە مایەی ئاشتی و ئارامی بۆ کوردستان و ناوچەکە و جیهان ، کە مرۆڤایەتی بتوانێت بە ئاسودەیی پێکەوە بژین .
هەروەها داواکارین خودای میهرەبان جەژن بکاتە هۆکاری تەبایی و برایەتی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان و کۆتایی نەهامەتی و قەیرانەکان ، جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین .
هەر شاد بن
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٥/٣/٢٩