484916724_2056184671561548_2466899749312823969_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح و هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازی ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەیان بەرز ڕاگرت

Mar 18, 2025  |   كوردستان 

بەرواری ١٦ــی ئاداری ٢٠٢٥ لە پارێزگای هەڵەبجە ، هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لە ٣٧ـهەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ..
لەسەردانەکەدا هەڤاڵ بێرون عمر فتاح و شاندی هاوڕێی سەردانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد و تاجەگوڵینەی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا ، دواتر هەفاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانیان کرد و بەشە جیاوازەکانیان بەسەرکردەوە..