112422025_112322025_62322025_1554sw_770x420.jpg

عیراق چاوەرێی بەڵێ-ی توركیایە

Feb 24, 2025  |   كوردستان 

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، وەزارەتەكەیان چاوەڕێی رەزامەندی فەرمی توركیایە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2025 حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، ڕایگەیاند: " وەكو وەزارەتی نەوت تەنها چاوەڕێی ئەوەین توركیا ڕەزامەندی دەرببڕێت لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان".

وەزیری نەوتی عێراق، هیوای خواست هەناردەی نەوت لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی هەناردەكردنی بكرێتەوە.

 رۆژی یەكشەممە 24-2-2025 شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای پەیوەندی و كۆبوونەوە و هەماهەنگیی نیوان وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەردوولا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ڕێژەیەی بەردەستە ڕێك كەوتن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لیژنەیەكی هونەریی هاوبەش پێكهات بۆ چاودێریی بۆڕییەكانی هەناردەكردن و ڕوونكردنەوەی ئامادەسازیی بۆڕییەكان بۆ ئەو مەبەستە.

شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی كردووەتەوە:" كە پابەندبوونی تەواوی خۆمان بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتیی عیراق ڕادەگەیەنین.