20250130_003321_770x420.jpg

ڕاگەیەنراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی)لە بارەی ڕێگری وپەلاماری سوپای عێراق بۆسەرجوتیارانی کورد

Feb 18, 2025  |   كوردستان 

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان …
ڕێگری و پەلاماری بەشێک لە سوپای عێراق بۆسەرجوتیارانی کورد لەگوندەکانی سنوری شاری کەرکوک بە شێوەیەکی نابەرپرسیارانەو دور لە گیانی پێکەوە ژیان بە توندی ئیدانە دەکەین ، وبە هەڵسوکەوتێکی ستەمکارانەی دەزانین ،هەربۆیە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەجدی لەسەر ئەو ڕوداوو دەستدرێژیانە بێتە دەنگ و لەڕێگەی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە ڕێگە لەوکارە نایاساییانەی سوپا بگرن و چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەهێشتنی ستەمی سەر جوتیاران و هاووڵاتیانی کورد بدۆزرێتەوە لە سنورەکە ، بۆئەوەی ڕوداوی نەخوازراوی بەدوادا نەیەت .
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
١٧-٢-٢٠٢٥