480144200_1128764239261460_8002833904234416180_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سەردانی پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد

Feb 16, 2025  |   كوردستان 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ (بێرون عومەر فەتاح) سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بە هاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی بەڕێز (عەلی حسێن) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجەیان کرد ..
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی هاوڵاتیان و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم وپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا ، لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لەگۆڕانکاریە خێراکانی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان کاریگەریەکانی کرا ..