475787564_2024375561409126_1165843392226275275_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سەردانی مامۆستایانی مانگرتوی کرد ..

Feb 5, 2025  |   كوردستان 

بەرواری ٤ی شوبات ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ،
بە هاوڕێیەتی شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازیی سەردانی مامۆستایانی مانگرتویان کرد بەمەبەستی پشتیوانی و هەواڵپرسین لە تەندروستیان ، لای خۆیانەوە مامۆستایانی مانگرتوو سوپاسی سەردانی هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیان کرد ..
هەربەو بۆنەیەوە بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پەیامێکی بڵاو کردەوە :
پەیامی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ پشتگیری مامۆستایانی مانگرتوو ...
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
مامۆستایانی مانگرتوو سیمبولی خەباتی مەدەنیانە و شارستانیانەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم پشتیوان و پاڵپشتی داوا و مافەکانیانین سەرەڕای نیگەرانی دۆخی تەندروستیان ،هەروەها داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی چارەسەرێکی جدی بۆ دۆخی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزێتەوە ،بەهەر ڕێکارێکی گونجاوی شەرەفمەندانە بۆ خەڵکی کوردستان ، هەروەها داواکارین پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارەی خەڵکی تێکەوتووە لە ڕوی خزمەتگوزاری و مووچەوە وە هەوڵی چاکسازیەکی گشتگیری هەمەلایەنە بدرێت لەپێناوی خزمەتی هاوڵاتیان ، هەروەها جەخت دەکەینەوە کە هەموولایەک پێویستە لەسەر ڕێگای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان بین .
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی