پەیامی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچیەوە ...
Jul 8, 2024 | كوردستان
(بــە نــــاوی خـــــودای گـــــەورەو میــــــــــهرەبان)
سەری ساڵی نوێی( ١٤٤٦)کۆچی پیرۆزبێت
بەبۆنەی هاتنەوەی ســەری ســاڵی نوێی کــــــۆچی بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەکەین ، هیوادارین ساڵی نوێی کۆچی ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت بۆ گەلانی موسـوڵمانی دنیا ،
کــــۆچی پێـــغەمــبەری ئیـــــــســـلام و ســـــــەروەری مـرۆڤـایـەتی حەزرەتی (محمد - درودی خودای لەسەربێت )
کۆچ بوو دژی زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و لێبوردەیی و خۆڕاگری لەو سەردەم و قۆناغەدا ، ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزبێت و درودو ڕەحمەت بۆسەر ڕۆحی پاکی پێـشەوای مرۆڤایـەتی(حەزرەتی محمد -درودی خودای لەسەربێت) ..
بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٤/٧/٦