448000890_794335662840521_7042856771171830666_n_770x420.jpg

هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سەردانی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

Jun 8, 2024  |   كوردستان 

پێشنیوەڕی ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤هەڤاڵ بێرون عمر فتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی هەڤاڵانی ناوەندی سلێمانی بزوتنەوەی چاکسازیی ، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی ٤٩ ساڵەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانیان کرد .
لەلایەن بەڕێز زیاد جەبار بەرپرسی مەڵبەند و جێگر و ئەندامانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .
لە دیدارێکدا هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان لێکردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن.
لە تەوەرێکی تردا باس لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکەو ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان کراو جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولاو گشت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرایەوە ، لای خۆیانەوە سوپاسی سەردانی هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازییان کرد.