17762024_475676_770x420.jpg

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم قەدەغەی راوە ماسی درێژکردەوە

Jun 7, 2024  |   كوردستان 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین بڵاویكردوە، بۆ پاراستنی سروشت و سوود وەرگرتنی زیاتر لە گــەرای ماسی، بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ (2024/6/20) درێژ بكاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە تا ئەو بەروارە هاوڵاتیان خۆیان لە راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان، زێی بچوك  و ئاوی چەم و روبارەکان بەدور بگرن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بڕیاریدابوو، راوکردنی ماسی لە رووبار و چەمەکان تا ١٥ی حوزەیران قەدەغە بکرێت.

ئەو ماوانەی بۆ قەدەغەی ڕاوی ماسی دیاریکراوە، بە ماوەی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسی هەژمار دەکرێت، بۆیە ڕاوکردن تێیدا قەدەغەکراوە.