439645577_1813814622465222_4133554105619578388_n_770x420.jpg

پەیامی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی یادی ( ١٢٦) ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی

Apr 21, 2024  |   كوردستان 

پەیامی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی یادی ( ١٢٦) ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی
خاوەن خامەو ڕۆژنامەنوسانی بەئەمەك
هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان...
(١٢٦) ساڵ لەمەوبەر لە قۆناغ و هەلومەرجێكی گرنگ و مێژوییدا بۆ یەكەم جار بنەماڵەی بەدرخانیەكان لەسەر دەستی ڕەوان شاد (مقداد مەدحەت بەدرخان ) یەكەم ڕۆژنامەی كوردییان بەناوی (كردستان) لە ئاوارەیی و لە وڵاتی (میسر ) دەركرد كە سەرەتا و دەستپێكێكی نوێ بوو لەو بوارەدا .
لەو كاتانەوە و تا ئێستا لە هەموو هەلو مەرج و قۆناغەكاندا گەلی كورد شان بەشانی خەباتی (سیاسی و دیبلۆماسی و سەربازی )، لە خەباتی بەرزی ڕۆژنامەنوسی و ئەدەبیش دوانەكەوتووە وەك كامڵكردنی خەباتی نەتەوایەتی گەلی كورد ،لەپێناوی گەیاندنی دەنگی بڵندی حەق بە گوێی (یار و نەیارەكانیدا ) و سەلماندنی وجودی خۆیو پاراستنی زمانوكلتورەكەی ، شكاندنی ڕچەی ڕۆژنامەگەریی كوردی (١٢٦) ساڵ پێش ئێستا شانازییەكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان لەلایەن بەدرخانیەكانەوە كە لە ئێستادا شاڕێی ڕۆژنامەنوسی و ڕاگەیاندنی كوردی لە پێشكەوتن و گەشەكردندایە.
بۆیە لەویادە پیرۆزەدا ئومێدەوارین بواری ڕۆژنامەگەری فراوانتربكرێت و خزمەتی زیاتر بەگەل و نیشتمان بكات ، سڵاو بۆ گیانی پاكی (مقداد مەدحەت بەدرخان ) و بنەماڵەی بەدرخانیەكان دەنێرێن ،هەروەها سڵاو بۆگیانی پاكی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری كوردستان دەنێرین ،سڵاو بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسانی بە ئەمەكی كوردستان بە هیوای بەردەوامبون و خزمەتی زیاتر بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری كوردی.
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
٢٠٢٤/٤/٢١