IMG_1553_770x420.webp

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عمر فتاح بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

Apr 9, 2024  |   كوردستان 

سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی:هیوادارین لەجەژندا پەیوەندی دۆستانە پتەوبێت بۆ سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی
کات نیوز، بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ سێشەممە هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی بڵاوکردەوە.
لەپیرۆزباییەکەدا، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین جەژن ببێتە مایەی ئارامی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.
هاوکات وتیشی ،" هەر لەو بۆنە پیرۆزەدا دەخوازین پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەمولایەک پتەوبێت، بۆ سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی".
لەکۆتایشدا، جارێکی تر پیرۆزباییخۆی دووپات کردەوە و دەڵێت " شاد و سەلامەتبن "