Mar 18, 2024 | كوردستان
سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، پابەندن بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵە.
عیماد جەمیل، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن " هیچ داواكارییەكی فەرمیشمان پێنەگەیشتووە بۆ دواخستنی پرۆسەكە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند ''لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیاریێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەكەمانی دەزانین كە بەشداریی هەڵبژاردنێكی بە نایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستمێكی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەكەین.''