هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح و هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازی ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەیان بەرز ڕاگرت .
Mar 18, 2024 | كوردستان
ئەمڕۆ 16ی ئادار لەساڵیادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەی شەهید، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی سەردانی مەزار و مۆنۆمێنتی شەهیدانی کرد.
لەسەردانەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لەهەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازی ئامادەبوون.
سەرەتا هەڤاڵ بێرون عمر فتاح، سەردانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفای بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانیان دانا.
دواتر بە یاوەریی هەفاڵانی سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانیان کرد و بەشە جیاوازەکانیان بەسەرکردەوە.
هاوکات هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، بۆ کات نیوز ڕایگەیاند، هەڵەبجە برینێکە بەجەستەی جیهانەوە، پێویستە هەموو جیهان هەست بە ئازارەکەی بکات.
وتیشی ،" پێویستە ئەو ڕۆژە بکرێتە ڕۆژێکی نیشتیمانی و شایستە بەگیانی پاکی شەهیدان و ڕۆژی یەک بوون و یەکگرتوویی و خزمەت بە شاری هەڵەبجە.