1225122023_rfjk_770x420.webp

وادەی دابەشكردنی یەكەم بەشە خۆراكی ساڵی داهاتوو دیاریكرا

Dec 25, 2023  |   كوردستان 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا لە سەرانسەری عێراق نۆ بەشە خۆراك دابەشكراوە و لە سەرەتای ساڵی نوێشدا دەست بە دابەشكردنی یەكەم بەشە خۆراكی ساڵی 2024 دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 10 بەشە خۆراك دابەش دەكرێت، نۆ بەسەر هاوڵاتییان دابەشكراوە و ئێستا بەشی دەیەم دابەش دەكرێت، كە هەموو عێراق ئەگرێتەوە، تەنیا هەرێمی كوردستان نییە".

وتیشی: "لە مساڵدا لە هەموو عیراق 10 بەشە خۆراك دابەش دەكرێت، واتە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق هیچ جیاوازییەك نەبووە".

نەوزاد شێخ كامیل ئاماژەی بەوەكرد: "ئەو دەنگۆیانەی كە بڵاو بوونەتەوە كە گوایە ساڵی داهاتوو بەشەخۆراك مانگانە نادرێت دوورن لە راستییەوە، بۆ ساڵی 2024، بەشەخۆراكی پێویست لە كۆگاكانماندا هەیە، لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست دەكەین بە دابەشكردنی بەشی یەكەمی بەشەخۆراك".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، راشیگەیاند: "ئێمە وەك خۆمان لەگەڵ وەزارەتی بازارگانی عیراق لە كۆبوونەوەدابووین، هەوڵی تەواو دراوە بۆ ساڵی ئایندەش، پڕۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەردەوام دەبێت".