Dec 20, 2023 | كوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عیراق و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.
بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم.
بڕگەی دووەم بریتی دەبێت لە خستنەڕو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنوسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سودمەندانی موچەی شەهید و ئەنفالكراوان.