409699187_1732931363886882_409231144750906410_n_770x420.webp

بەشداریكردن لە ساڵیادی شەهید ئاكام عمر

Dec 12, 2023  |   كوردستان 

هەڤاڵ بێرون عمر فتاح و شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی بەشداری ساڵیادی ژیانئاوایی شەهید " ئاکام عومەر"یان کرد
کات نیوز: بەشی هەواڵ
هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح و شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، بەشدارییان لەساڵیادی ژیانئاوایی فەرماندەی گەنجی کۆچ کردوو شەهید" ئاکام عومەر " کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونییەکەمی 2023، لەهۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، بەهاوڕێیەتی شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازی، بەشدارییان لەساڵیادی ژیانئاوایی ئاکام عومەر، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرد.
هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرپرسانی باڵای حزبی و سەربازی و هاوڕێیان و خانەوادە و میوانێکی زۆر بەشداربوون.
ناوبراو لەرێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکێکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتی کردنی ئۆپراسیۆنێک، لەسنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و مولازم زوھێر محەمەد شەھید بووە و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.