Dec 5, 2023 | كوردستان
وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوكرایەوە"هاوكارى هێزەكانی هاوپەیمانان خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی لیواكانی پیادەی سەر بە وەزارەتەكە دابەش دەكرێت".
دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی لیواكانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە كاتێكدایە كە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 9یان وەرنەگرتووە و هێزە سەربازییەكانی عیراق و تێكڕای وەزارەتەكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵیش، مووچەی مانگی 11یان وەرگرتووە و ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 12 دەكەن.