Feb 5, 2025 | كوردستان
له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش لە سنوری پارێزگای دهۆک سه‌رجه‌م ماڵه‌كان كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن و كۆتاییان به كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی هێنا، ژماره‌ی ماڵه‌كانی هه‌ردوو گونده‌كه‌ش ده‌گاته 160 ماڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌رده‌ڕه‌ش لەبارەی ئەوو دووگەندەوە رایگه‌یاند، له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ئێستا سه‌رجه‌م ماڵەکان كه ژماره‌یان 160 ماڵ ده‌بێت كاره‌با له وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن و موه‌لیده‌ی ئه‌ھلییان به ته‌واوی هه‌ڵگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌رده‌ڕه‌ش ئاماژەی بەوەش کرد، له هه‌ردوو گوندی شێخالك و تربه‌سپی سیستمی وه‌رگرتنی كاره‌با له وزه‌ی خۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه و ئێستا گره‌نتی ھه‌یه تا 25 ساڵ كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، هەروەها پاترییه‌كانیش پێنج بۆ حه‌وت ساڵ گره‌نتی كراون و بێ کێشە دەتوانن کاربکەن.
ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د باسی لەوەش کرد، جگه له‌وه سه‌رجه‌م ماڵه‌كان پێوه‌ری زیره‌كیان ھه‌یه و ھه‌ر خێزانێك 30 ئه‌مپێر كاره‌بای نیشتیمانیشی پێ ده‌درێت، بەڵام وایکردووە کە کارەبایەکی کەمتری نیشتیمانی سەرفبکەن و بڕێکی باش کارەبا بگەڕیتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کارەبا. دەشڵێت، " ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه دابنێت و به تۆڕی نیشتمانی گرێ بدرێت، كاره‌بای بۆ زیاد ده‌بێت و كاره‌باكه‌ی تا 50 ئه‌مپێریش ده‌ڕوات به تێچوویه‌كی گونجاو".