یونامی: كاتی ئه‌وه هاتووه له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعییه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه
Jun 27, 2024 | كوردستان
كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت: كاتی ئه‌وه هاتووه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه شه‌رعه‌یت بۆ داموده‌زگاكانی هه‌رێم بگه‌ڕێندرێته‌وه.
كۆردۆن له پۆستێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسویه‌تی: به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه داموده‌زگاكانی هه‌رێم له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعییه‌تی ته‌واویان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
دوێنیش دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان داوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی له‌سه‌ر دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ڕێك بكه‌ون.
هه‌رچه‌نده كۆمسیۆن ڕۆژی 5ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیاز كردووه، تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هیچ مه‌رسومێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه.