121412024_fvre_770x420.webp

وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت

Jan 14, 2024  |   كوردستان 

شاندێكی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە مەبەستی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن سەردانی هەولێر دەكات.

جومانە غەلای، وتەبیژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە شاندێك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی كۆمیسیۆن و تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران سەردانی هەولێر دەكەن.

وتیشی: "شاندەكە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بە مەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

تاوەكو ئێستا دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام هەڵبژاردن بەڕێوەنەچووە. دوایینیان 25ـی شوبات بوو. رۆژی 3ـی كانوونی دووەمی 2024، كۆمیسیۆن نووسراوی فەرمی بۆ هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا، ناتوانێت لە 25ـی شوباتی 2024 هەڵبژاردن بەڕێوەببات.