سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
Dec 29, 2023 | كوردستان
ستۆکهۆڵم....سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
کات نیوز: بەشی هەواڵ
لەدرێژەی دیدارو کۆبونەوەکانی لەوڵاتی سوید، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی 2023 لەشاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، سەردانی فەرمانگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردو لەلایەن بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم، بەرپرسی فەرمانگە و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا کارو چالاکیەکانی فەرمانگەی ناوبراو لەڕاپۆرتێکی زارەکیدا خرایەڕوو.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکە، باس لەهەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی سوید و هەرێمی کوردستان کرا.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لەفەرمانگە چالاکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەدیدارەکەدا هاوکاری و پشتیوانی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتمانیان بۆ دووپات کرایەوە.