Dec 20, 2023 | كوردستان
بزوتنەوەی چاکسازی: ئومێدەوارین بەزووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوکییەکان دابنرێت
کات نیوز: تایبەت
دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی گەلی کورد لەکەرکوک و پەرۆشیان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی پێویست و دڵخۆشکەر ،
بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەینێت ئەو سەرکەوتنە مێژووییە لەسەرجەم لایەنە کوردستانیەکان پیروز دەکات.
هاوکات داواشدەکات، بەزووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوکی کوردستان دابنێرێت.
دەقی پەیامەکە.....
بەبۆنەی سەرکەوتن و گوڕوتینی پڕخرۆشی نیشتمانیانەی خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەناوی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی پیرۆزبایی گەرم لە کاندیدە سەرکەوتوەکانی گەلەکەمان دەکەین و هیوادارین ئەم سەرکەوتن و هەڵبژاردنە ببێتە بنەمای یەکخستنەوەی ماڵی کورد و پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی گەلەکەمان و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری کە کێشەی جەوهەریی گەلەکەمانە ، جارێکی تر بەگەرمی پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکەین و ئومێدەوارین لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەم ھەڵبژاردنە، بە زووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوکی کوردستان دیاری بکرێت، بە ھەماھەنگی و پێکەوەیی لایەنە سیاسییە کوردییەکان، یەکڕیزی و یەک دەنگی بکەن بە سەرکەوتنێکی تر بۆ خەڵکی شاری کەرکوکی خۆڕاگر و کۆتایی بە زەبر و زەنگی حوکمی تاکڕەویی و شۆڤێنیزمی بەرامبەر بەکورد بهێندرێت.
بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی
19/12/2023