Dec 4, 2023 | كوردستان
وابڕیارە لەم مانگەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر سەردانی بەغدا بكاتەوە، بەمەبەستی درێژەدان بەگفتوگۆكانی تایبەت بە یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12).
بەگوێرەی زانیارییەكان، شاندەكە بەسەرۆكایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی دەبێت و ئامانج لەسەردانەكەیان درێژەدانە بە گفتوگۆكانی دواهەمین سەردانیان تایبەت بە هەمواری یاسای بودجەو رەوانەكردنی بڕی سێ 700 ملیار دیناری تر بەقەرز بۆ مووچەی مانگەكانی (10-11 و 12).
ئەمڕۆش فارس عیسا،سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، رایگەیاند: "بۆ سێ 700 ملیار دینارەكەی دیكە (مووچەی هەر سێ مانگی 10، 11 و 12) لە نزیكترین كاتدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا".