Nov 29, 2023 | كوردستان
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان درێژ كردەوە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بڵاویكردووەتەوە:" پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەك دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە دیاری كرابو، بەڵام بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن پرۆسەكە بۆ ماوەی مانگێك و تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە، ئەمەش وەك هەلی زیاتر و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا بەهەر هۆكارێك بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەكە پڕ بكەنەوە."
رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوكردنی رێكار و ئامادەكارییەكان، پرۆسەی دابەشكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبونبۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان راگەیەندرا، لەوكاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەكان فۆرمەكەیان پڕكردوەتەوە.
یەكەكان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەكەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستكراون، كە بەشێكیان تەواوكراون و بەشێكیان كاركردن تیایاندا بەردەوامە.