727112023_aaaasssssqwe_770x420.webp

توركیا كوژرانی سێ‌ سەربازی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

Nov 27, 2023  |   كوردستان 

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سێ‌ سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە"لە هێرشێكی پارتی كرێكارانی كوردستان سێ‌ سەرباز كوژران". 

هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیادا هاتووە"سەربازە توركەكان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی (چنگی- قفڵ) كوژراون". 

سوپای توركیا لە 17ی نیسانی 2022وە ئۆپەراسێۆنی سەربازی "چنگی - قفڵ"ی لە دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.