404852767_1722197128293639_4912737430857805149_n_770x420.webp

بەئامادەبوونی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کرایەوە

Nov 24, 2023  |   كوردستان 

پێنجشەممە ٢٢-١١-٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە چاودێری حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی و شاندێکی هاوڕێی و میوانانێکی زۆری ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەسلێمانی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و کۆمپانیای ئەتڵەس، بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و ٥٠٠ هەزار ناوونیشانی کتێب و لە ٢٠ وڵاتی جیاجیا کرایەوەو نزیکەی پێنج ملیۆن کتێب نمایش کرایەوە.