171112023_AAAAAASSSA_770x420.jpg

سلێمانی، شەقامی سالم دەكرێتە گەشتیاری

Nov 2, 2023  |   كوردستان 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاردرا، 15 كۆڵانی شەقامی سەلم بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری و بازرگانی، بە مەرجێك باڵەخانەكانی ئەو ناوچەیە لە چوار نهۆم زیاتر نەبێت و ئۆتۆمبێلیش هاتوچۆیان تێدا نەكات.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاوكرایەوە، لە كۆبونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، هەریەكە لە سەرۆك و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەن. نوێنەری داواكاریی گشتیی لە كۆبونەوەكە ئامادەبوون، ئەجومەنیی شارەوانی سلێمانی دوای تاوتوێكردنی قەڕەباڵغی شەقامی سالم، بڕیاردرا لە كۆڵانی ژمارە 29 تا 43، بكرێت بە گەشتیاریی و بازرگانیی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕیارە بە چەند مەرجێك جێبەجێ دەكرێت لەوانە، پێویستە هەر بینایەك لە چوار نهۆم زیاتر نەبێت و ئۆتۆمبێل بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ئەم شوێنە گەشتیارییەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، دیزاینی بیناكان دەبێت بەشێوازێكی كەلەپوریی و كلاسیكی سلێمانی بێت، ئەو بڕیارانەش لە پێناو جوانكردن و جێگرەوەی شەقامی سالم دەبێت.