Nov 1, 2023 | كوردستان
بڕیارە سبەی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستپێبکات و بە پێی بەدواداچوونێكی پەیام، بەرهەمی ئەمساڵی هەنار لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت پارێزگای هەڵەبجە، بە شێوەیەكی بەرچاو زۆرە.
بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 2ـی تشرینی دووهمی 2023، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
بەرهەمی ئەمساڵی هەنار لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت پارێزگای هەڵەبجە، بە شێوەیەكی بەرچاو زۆرە، پێویستی بە هەناردەكردنە بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی جووتیاران سوود لە فرۆشتنی ببینن.
جوتیاران دەڵێن بوونی ڕێژەیەكی زۆر هەناری میسریی و سوری و توركی لە بازاڕەكانی هەرێم و عێراق كاریگەری لەسەر ساغبونەوەی بەرهەمی هەناری هەڵەبجە دروستكردووە.