هەڤاڵ بێرون عومەر فتاح سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانی کرد
Oct 23, 2023 | كوردستان
ئەمڕۆ ٢٢ / ١٠ / ٢٠٢٣، لەشاری هەولێر، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتیمانی، بەهاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان غەفور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتی (yndk) بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایەی فەرمانبەران کراو چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بە گرنگ زانرا ...