1416102023_aaaaaa_1_770x420.jpg

سودانی لەبارەی ناردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

Oct 16, 2023  |   كوردستان 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە رەزامەندی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ ناردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەڵێت، لە 25 ئەندامی لیژنەی دارایی 20 ئەندام واژۆیان لە بەرژەوەندی بابەتەكە كردووە.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە"لە (25) ئەندامی لیژنەی دارایی (20) ئەندام واژۆی كردووە بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە رێكاری هەمواری یاسای بودجەی 2024ی عێراق.

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق"سەرۆك وەزیران وتی، ئێوە دەنگ بدەن لەسەر هەمواری یاسای بودجەی 2024 بۆ ئەوەی مووچە لە بەغدادەوە ڕاستەوخۆ بنێردرێت”.

یوسف كیلابی دەڵێت"هەفتەی پێشوو سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقم كردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سودانی پێی ڕاگەیاندین، ئەگەر ئێوە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدەن وەك بڕگەیەك لە هەمواری یاسای بودجەی 2024، ئێمەش یاساكە جێبەجێ دەكەین بۆ ئەوەی پارەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دابین بكرێت".