هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریانکرد لە مەراسیمی ١٣ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان
Jul 21, 2025 | كوردستان
بەرواری ١٩ــی تەموز ٢٠٢٥ ، لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵان پارێزەر زەید بێرون و ئەیوب شێخ محمد بەنوێنەرایەتی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریانکرد لە مەراسیمی ١٣ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ..
مەراسیمەکە لەلایەن نوێنەرایەتی خۆسەر لە باشور ڕێکخرابوو ، نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیەکان لە بەشداربوانی مەراسیمەکە بوون ، هاوکات پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشکەش بە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە کرا