517603955_1068454058762012_4101368295774291080_n_770x420.jpg

هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد ..

Jul 17, 2025  |   كوردستان 

بەرواری ١٢ــی تەموز ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی شاندێک لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد ..
لەلایەن هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری حزبی شیوعی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ، لە دیدارێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەو ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعیان پێشکەشکردن ، لە تەوەرێکی تردا باس لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ژیان و گوزەرانی خەڵک و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان کرا، هەروەها جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردولا کرایەوە ...