فراکسیۆنێکی دیکەش پەرلەمانی کوردستان بەجێدەهێڵێت

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی دەدرێت.
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کە دیارترین تەوەری بریتییە لە دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی.
ئەو پەرلەمانتارانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە، پێکهاتوون لە عەبدولستار مەجید، عوسمان عەلی، بەدریە ئیسماعیل، موسلیم عەبدوڵا، هەورامان حەمەشەریف، روپاك ئەحمەد و عومەر عەبدوڵا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر فراکسیۆنی یەکگرتوو و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیکە لە پەرلەمان کشانەوە.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ى فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عیراق).
تەوەری سێیەمی دانیشتنەکەش تەرخانکراوە بۆ دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندامانە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان:
١ - دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
٢ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).
٣ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (دلێر عبدالخالق حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).
٤ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن) لە لیژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).
٥ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
٦ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).
٧ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).
٨ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لیژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).
٩ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە).
١٠ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).
لە بڕگەی چوارەمیشدا خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
١ - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).