May 14, 2023

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستپێدەکات


دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، ئەویش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو حکومەتی عیراق 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کرد.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە وەزارەتی تەندروستی، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار.

دابەشکردنی مووچە تا 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

هەفتەی رابردوو حکومەتی عیراق 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کرد، کە ئەوەش هۆکار بوو بۆ راگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی چوار و بە وتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا 400 ملیاری دیکەش بگاتە هەولێر.