Mar 16, 2023

هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد


ئەمڕۆ بەرواری (٢٠٢٣/٣/١٦) هەڤاڵ (بێرون عمر فتاح)سكرتێری (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بە هاوڕێیەتی ژمارەیەك لە هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاكسازیی بەبۆنەی یادی (٣٥)ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە،سەردانی شاری هەڵەبجەی كرد و سەرەتا لەسەر مەزاری شەهیدان تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای دانا و درود و سڵاوی بۆ ڕۆحی پاكیان نارد ،پاشان هەر بەیاوەری هەڤاڵان سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی كرد و بەشەكانی بەسەركردەوە ،هەر لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە چاوی كەوت بە (مارك برایسۆن)باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و (ڕۆزی كەیڤ)قونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و بەخێرهاتنی كردن بۆ شاری هەڵەبجە و پێی ڕاگەیاندن تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قوڵە بە جەستەی هەموو جیهانەوە و پێویستە جیهان هەست بە ئازارەكانی هەڵەبجە و گەلی كورد بكات .