Mar 14, 2023

ڕاگەیەنراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی)


ڕاگەیەنراوی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی) بەبۆنەی بە پارێزگابوونی شـاری هــەڵەبـجەی شـەهید لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ


هاوڵاتیانی خۆڕاگری کوردستان


هەڵەبجە شاری حکومداری و ئەدەب و ڕۆشنبیری و پایەی بەرزی کۆمەڵایەتی ، کە ڕۆڵی خۆی گێڕاوە لە مێژووی دورو نزیکی خۆیدا , هەربۆیە دەسەڵاتدارێتیەکانی ناوچەکە هەمیشە بەچاوی نەیاری و مەترسیەوە لێیان ڕوانیوه‌و هەمیشە لە زەمین و زەمانی جیاوازدا توشی کارەسات و نەهامەتی کراوە .
هەڵەبجە لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی خوێنڕێژ توشی گەورەترین و ترسناکترین تاوانی مرۆڤایەتی سەردەم بوه‌وه‌, هەزاران ڕۆڵەی سڤیل و بێتاوانی بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی کرده‌ قوربانی و بۆ هەمیشە خاڵێکی ڕەشە بەنێوچەوانی مێژووی زلێهێزەکانی جیهان و دەوڵەتی عێراقەوە و زامێکی قوڵی پڕ ئازاریشه‌ بە جەستەی به‌رز و بڵندی گەلی کوردەوە ، هەڵەبجە وەک چۆن لەدوای کارەساتەکە بو بە ناسنامەی گەلەکەمان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمانی بە جیهان ناساند ، ئێستا و داهاتوش فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان ، بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاشان حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەفەرمی ناساندنی وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق ,جێگای خۆشحاڵیە و پیرۆزبایی گەرم لە دانیشتوانی هەڵەبجە و دەوروبەری بەتایبەت و هەموو کوردستان بەگشتی دەکەین ، داواکارین هەڵەبجە ئاوەدان و ئارام و گەشەکردووبێت و ئاوەدانیەکی تایبەتی پێشکەش بکرێت ، هەروەها داواکارین ڕۆژی (٣/١٦) بەفەرمی بکرێتە پشوو وە هەوڵبدرێت نوێنەرایەتی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتوەکان لە شارەکەدا هەبێت و خزمەتگوزاری و قەرەبووی مادی و مەعنەوی بۆ دەستەبەر بکرێت . جارێکی تر بەگەرمی پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شاری هەڵەبجەی ناسنامەی گەلی کورد دەکەین و بەهیوای چارەسەرکردنی هەر کێشە و کەم و کوڕیەکی شارەکە،درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان
لەگەڵ ڕێز


بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٣/٣/١٤