Mar 13, 2023

پێنج حزبی كوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد


ئەمڕۆ بەرواری(١٣ -٣-٢٠٢٣) لە شاری سلێمانی لە درێژەی سەردانی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ، (پێنج حزبی کوردستانی )کەپێکهاتبون لە(بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ـ پارتی نەتەوەیی کوردستان ـ بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان ـ پارتی سەوزی کوردستان ـ حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان) , سەردانی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ) یانكرد ،لەلایەن بەڕێزان (كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ) ڕێكخه‌ری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ,بەگەرمی پێشوازیکران لەدیدارێکدا باس لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق وناوچەکە کرا , هه‌روه‌هالەتەوەرێکی تردا یەکخستنەوەی ماڵی کوردوپاراستنی بەرژەوەندیەباڵاکانی گەل ونیشتمان به‌گرنگ وه‌سفكرا ،پاشان هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەكانی هاووڵاتیان گفتوگۆی لێوەکرا، هەمولایەک هاوڕابون له‌سه‌ریەکهەڵوێستی و یه‌كگرتویی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان ..