Mar 8, 2023

جارێکی دیکە بانکی ناوەندی نەیتوانی بەهای دۆلار دابەزێنێت


هەرچەندە بانکی ناوەندی عیراق زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلای خستە بازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند بڕی 223 ملیۆن و 406 هەزار و 794 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 123 ملیۆن و 306 هەزار و 794ی حەواڵە و 100 ملیۆن و 100 هەزاری بە نەخت بووە.

بەڵام ئەو هەنگاوەش نەبووە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و دراوەكان بەمشێوەیە لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەیان پێوەدەكرێـت:

100 دۆلاری ئەمریكی بە 157 هەزار و 650 دیناری عیراقییە.

100 یۆرۆ بە 167 هەزار و 250 دیناری عیراقییە.

100 پاوەن بە 187 هەزار و 750 دیناری عیراقییە.

100 دۆلار بەرامبەر بە هەزارو 910 لیرەی توركییە.

100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن هەزار تمەنی ئێرانییە.