Jan 22, 2023
بانكی ناوه‌ندی عێراق خشته‌ی فرۆشی دۆلاری راگه‌یاند و نرخی دۆلار به‌رزه

بانكی ناوه‌ندی عێراق خشته‌ی فرۆشی دۆلاری راگه‌یاند و نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی هه‌ر به‌رزه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی 51 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌قدی و بڕی 40 ملیۆن و 704 هه‌زار و 430 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه خسته بازاڕه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتی ئه‌و دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق خستیه بازاڕه‌وه گه‌یشته 92 ملیۆن و 404 هه‌زار و 430 دۆلار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزه و به‌یانی ئه‌مڕۆ له بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراوی سلێمانی هه‌ر 100 دۆلار به 164 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.