واده‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كه بڕیاری حكومه‌تی عێراق بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان، خوێندكارانی ناو هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و بڕیاره له مانگی داهاتوودا ناوه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.
د. بڕیار ڕشید، ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "بۆ بابه‌تی دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێم و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا، له‌گه‌ڵ مه‌حمود ته‌میمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ كۆبووینه‌ته‌وه".
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی راژه نوسراوی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كردووه و ئه‌وانیش نوسراوه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم كردووه، دواتریش وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم ناوه‌كانی ناردۆته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه "بڕیاره له مانگی داهاتوودا ناوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی و كاره‌كانیان ته‌واو ببێت به‌مه‌بستی دامه‌زراندن".