Jan 16, 2023

مەکگۆرك لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، برێت مەکگۆرك رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی یەکێتی و پارتی کۆبێتەوە.

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مەکگۆرك لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەربارەی پرسی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا و دوێنێش سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەت راگەیەندراویان لە دژی یەکتر بڵاوکردەوە و هەرلایەکیان بەرپرسیارێتی قەیرانەکانیان خستە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر.