Jan 15, 2023
فڕۆکەیەك بە 72 سەرنشینەوە تێکشکا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی "یەتی" بە 72 سەرنشینەوە لە نیپاڵ کەوتەخوارەوە.
سودارسهان بارتولا، وتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەوانی "یەتی" بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند فڕۆکەکە 68 سەرنشین و چوار کەسی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو کە لە گەشتێکدا بوو بۆ کاتماندۆی پایتەخت.
فڕۆکەکە لە کاتی کەوتنەخوارەوەیدا دەستبەجێ گڕی گرتووە و تا ئێستا نەزانراوە کەس لە رووداوەکەدا رزگاری بووە یان نا.