Jan 12, 2023
دوو فیرقەی سەربازیی ھاوبەش لە ھەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

وەزارەتی پێشمەرگە دوو فیرقەی سەربازیی ھاوبەش دروستدەکات، کە یەکێکیان لە سلێمانی و ئەوی تریان لە ھەولێر دەبێت.
بڕیاری دروستکردنی ھەردوو فیرقەکە دراوە وەک قۆناغی یەکەم و لەدوای ئەوە دوو فیرقەی تریش دروستدەکرێت.
ماوەی چەند مانگێکە کار دەکرێت بۆ دروستکردنی ئەو فیرقانە و لەئێستادا ھەردوو فیرقەکە فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوە و ستافیشی بۆ دیاریکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ھەردوو فیرقەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و ھەر یەکێکیان سێ لیوای پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.
دروستکردنی ئەوفیرقە سەربازییانە دەچێتە چوارچێوەی ڕێکخستنەوی دامەزراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە.