Nov 21, 2022

سەڵاحەدین دەمیرتاش: لەگەڵ جەنگدا نین


"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە رایگەیاند، ملکەچی جەنگ نابن و ھەوڵدەدەن بۆ کۆمەڵگەیەک کە ئاشتی و سەقامگیری باڵی بەسەردا بکێشێت.

 
"دەمیرتاش" لە چەند تویتێکدا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە نوێیەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان نوسیویەتی، سەرباری ئەو ھەموو زوڵم و ستەمە لەگەڵ جەنگدا نین. 
دەشڵێت، ملکەچی سیاسەتی قێزەونی جەنگ نابن و ھەوڵی تەواودەدەن تا دەبنە خاوەن کۆمەڵگەیەکی پڕ ئاشتی و برایەتی و گەشەسەندوو.

"دەمیرتاش" ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی پشتیوانی جەنگ ناکەن بە ناپاک ناو دەبرێن، بەڵام دەبێت ئەو ھاوکێشەیە چارەسەربکرێت و ھێندە قورس نییە. 

ھەروەھا "دەمیرتاش" راشیگەیاندووە، حکومەتی تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی بە بەرگریکردن لە وڵات ناودەبات و دەیەوێت لەو ڕێیەوە ھەستی خەڵک بۆ خۆی رابکێشێت، بەو شێوەیەش ھەموو ئەو دەنگانە بێدەنگ دەکەن و ئەوەی گومانی ھەبێت بە پاڵپشتی تیرۆی دەزانن.