Nov 19, 2022

بانكی جیهانی هۆشداری بەعیراق دەدات


بانكی جیهانی هۆشداری دەدات بە عیراق كە بەهۆی سزادانی ئەو كۆمپانیا ڕووسیانەی لە بواری نەوتی ئەو وڵاتەدا كار دەكەن و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زیان دەگات بەئابووری عیراق.

لەڕاپۆرتەكەی بانكی جیهانیدا هاتووە: " دەكرێت عیراق پشت بەداهاتی هەمەچەشنه ببەستێت، تا ئابووری بەهێزبێت و تەنها پشت بەداهاتی نەوت نەبەستێت".

بانكەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: " دەبێت عێراق پەلە بكات لەجێبەجێكردنی چاكسازی و گرنگیدان بەكەرتەكانی بانكی و دامەزراوە داراییەكان".