Sep 19, 2022

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە


رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەک دەکات.

 
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی پایزە.

بەپێی بەرنامەی کاریش، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایایەک دەکرێت کە دیارترینیان ، پێشنیازە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان" و پڕۆژە یاسای "پەروەردە و فێرکاری "  و پێشنیازە یاسای "پاراستنی ئاژەڵان" ە .