Sep 18, 2022

وەزیری پێشمەرگە: لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران دوا ناکەوێت


وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانیان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران دواناکەوێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی  ٢٠١٨-٢٠١٩  تایبەت بەهەردوو یەکەی ۷۰ و ٨۰ و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەران دەکات و دەڵێت:" هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت".

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، بڵاویکردەوە، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە کە ژمارەیان سێ هەزار و 393 ئەفسەرە.