Jun 23, 2022
لێخۆشبوونی ڕێژەی لە ١٥٪ی کرێی کارەبا کۆتایی ھات

لێخۆشبوونی ڕێژەی لە ١٥٪ی کرێی کارەبا کۆتایی ھات و جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.
وەزارەتی کارەبا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی ڕێژەی لە ١٥٪ی کرێی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا کۆتایی ھاتووە و جارێکی دیکەش درێژ ناکرێتەوە و ئەم ھەلە دوبارە نابێتەوە.
وەزارەتی کارەبا داوا لەو ھاوبەشانەی کارەبا دەکات کە قەرزاری کرێی کارەبان، کرێکەیان بدەنەوە.
بە درێژایی ٦ مانگی ڕابردوو، ئەو ھاوبەشانەی قەرزاری کرێی کارەبا بوون چەند جارێک ماوەی لێخۆشبوونی ١٥٪یان پێدرا تا کرێکانیان بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا.